شاعیر: ئاوات
کتێب: شاری دڵ
سەرناو: نابووژێمەوە
لەبارەی شیعر: قاقڵاوا، ١٣٤٥ی هەتاوی - (لاپەڕە ١٠٢ ی چاپی ئەنیسی و ٢٢١ ی چاپی جەعفەر)

تۆ بە زەخمی مەعدەوە دەتلێیەوە
من بە دەردی مەرگەوە دەخولێمەوە

جەرگ و دڵ بۆ تۆ برینداره 'عومەر'! 
هەر ببیسم عاجزی، دەکولێمەوە

یاخودا دەردت له ڕۆحی من کەوێ
گەر قەزای تۆم لێ‌کەوێ دەژیێمەوە

تۆ بمێنی، نـۆجـوانی‌، چاترە [١] 
من که پیرم با بڕۆم، ببڕێمەوە

مامەکەت چەند ڕۆژه بۆت بۆته کەباب
لێم‌گەڕێ یەک‌جاری هەڵقرچێمەوە

زۆر بەهارێکی سڕوسارده له من
وشک هەڵاتووم، تازه نابووژێمەوە

جا مەگەر تۆ بێیەوه بۆکانێ زوو [٢] 
با منیش بۆ لات بە خۆشی بێمەوە

١. چاپی ئەنیسی: نۆجووانی
٢. چاپی ئەنیسی: بۆکانی زو